پارتی له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌وه ڕوونكردنه‌وه ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه، له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه وه‌ك ئه‌نجامده‌ری ته‌قه‌كردن له باره‌گای سه‌ركردایه‌تی پارتی ده‌ستگیر كراوه،ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنانه‌ی ئه‌نجامده‌ره‌كه‌یان به كادیری پارتی داناوه، ده‌بوو جورئه‌تی ئه‌وه بكه‌ن و ئه‌وه بڵێن كه ئیستا له چ ده‌زگایه‌ك كار ده‌كات.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی، له‌سه‌ر زاری فارس نه‌ورۆڵی گوته‌بێژییه‌وه، ده‌ستخۆشی له هێزه‌كانی ئاسایش كردووه كه توانیویانه ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیر بكه‌ن كه ته‌قه‌ی له باره‌گاكه‌یان كردووه،و داوایانكردووه هاوكارانی ئه‌و ته‌قه‌كه‌ره‌ش ده‌ستگیر بكرێن.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چه‌ند میدیاییه‌كی ناوخۆیی له‌كاتی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئاسایش ده‌رباره‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه، بڵاویانكردبووه كه پێشتر ئه‌و ته‌قه‌كه‌ره پارتی بووه، گوته‌بێژه‌كه‌ی پارتی له سلێمانی ده‌ڵێت"( ده‌بوو ئه‌و كه‌سانه جورئه‌تیان بكردایه ڕاستی ئه‌وه‌یان به خه‌ڵك ڕابگه‌یه‌ندایه كه تاوانبار ئێستا له‌چ ده‌زگایه‌ك كار ده‌كات).
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شكراوه" هه‌موو لایه‌ك ئه‌و ڕاستییه ده‌زانن زۆربه‌ی سه‌ركرده‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئێستای كوردستان پێشتر له ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستاندا خه‌باتیان كردووه، خۆ ناكرێت ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌وان هه‌ڵه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات،بگوترێت پێشتر پارتی بوون، و یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆ و ڕووداوه‌كه‌دا ده‌كات، نه‌ك دوێنێ و ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت یاسا سه‌روه‌ر بێت.
له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی پارتی له سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكراوه" كه ئه‌وان نه پێشتر و نه ئێستا هیچ كه‌س و لایه‌نێكیان تۆمه‌تبار نه‌كردووه به ئه‌نجامدانی ئه‌و ڕووداوه و ته‌نها داوای دۆزینه‌وه‌ی و دادگاییكردنی كراوه، و كارمان به‌سه‌ر ئه‌وه نییه كه پێشتر سه‌ر به كوێ بووه و ئێستا له كوێیه.
دوای ئه‌وه‌ی ته‌قه له ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا له شاری سلێمانی و له ئه‌نجامدا پاسه‌وانێكی باره‌گاكه بریندار بوو، دوێنێ ئاسایش ئه‌و شاره ڕایگه‌یاند كه كه‌سێكیان به‌ناوی (ا.م.م)وه‌ك ئه‌نجامده‌ری ئه‌و كرده‌وه‌یه ده‌ستگیركردووه.