له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی رۆژھەڵاتی كوردستان دوكان و بازارەكان داخران

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران فشاریان خستووه‌ته‌ سه‌ر خه‌ڵكی شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و حزبی دیموكراتی كوردستان باس لەوە دەكەن كە خەڵكی رۆژھەڵاتی كوردستان ھەتا رادەیەكی زۆر وەڵامی داواكاری مانگرتنییان داوەتەوە،و دوكان و بازارەكانیان داخستووە.

ژماۆه‌یه‌ك وێنه‌ له‌ ناوچه‌ جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه‌، ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه‌، له‌و وێنانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌ چالاكوان و ئه‌ندامانی پارته‌ كوردییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌ نوسینی دروشمی حزبی و سیاسی و داخستنی دوكان و بازاڕه‌كان له‌ لایه‌ن خه‌ڵكییه‌وه‌، ئه‌و ڕژه‌یان یاد كردووه‌ته‌وه‌.

بەپێی راپۆرتەكانی راگەیاندنە فەرمییەكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و حزبی دیموكراتی كوردستان سەر لەبەیانی ئەمرۆ سێشەممە لەبەشێك لە شارەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان خەڵك دوكان و بازارەكانیان داخستووە. ھاوكات بەپێی ئەو وێنانەی لەناو شارەكان بڵاوكراونەتەوە لە ھەندێك شار بازارەكان نیوە داخراون،و خەڵك لەماڵ نەچوونەتە دەره‌وه‌. ھاوكات سەرچاوەكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران باس لەوە دەكەن كە ناوەندە ئەمنییەكان گوشارێكی زۆریان خستۆتە سەر خەڵك،و ھێڵی ئینتەرنێتیش پچراوە. حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و حزبی دیموكراتی كوردستان بەفەرمی داوایان لە خەڵكی رۆژھەڵاتی كوردستان كردبوو، كە لەساڵرۆژی تیرۆركردنی سكرتێری پێشووتریان مان بگرن،و دوكان و بازارەكان دابخەن.