ئاسایشی هەولێر بۆ کوردستان24: دوو برا لە دیبەگە یارییان بە نارنجۆکێک کردووە و پێیاندا تەقیوەتەوە
K24 - هەولێر:
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، کاتژمێر 10:30 بەیانی ئەمڕۆ لە نزیک کەمپی دیبەگە دوو برا کە پیشەیان شوان بووە، یاریان بە نارنجۆکێک کردووە و پێیاندا تەقیوەتەوە.
سەرچاوەکەی ئاسایش ئاماژەی بەوەشدا، دوو براکە لە نزیک کەمپەکە نارجۆکێکیان دۆزیوەتەوە و لەکاتی یاریکردن بە نارنجۆکەکە، پێیاندا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە هەردووکی گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، کە دوو براکە یەکێکیان تەمەنی 14 ساڵە و ئەوی دیکە تەمەنی 15 ساڵە و نیشتەجێی کەمپی دیبەگەن و لە نەتەوەی عەرەبن.
هاوکات کوردستان24 زانیوویەتی، کە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە و هێشتا ئەنجامی کۆتایی رانەگەیەندراوە.