عه‌ممار حه‌كیم: به‌بێ دادگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ ناتوانین رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ببینه‌وه‌

عەمار حەکیم
عەمار حەکیم

K24 - هەولێر

سەرۆکی رەوتی حیکمە هەنگاوەکانی حکومەت لە رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییه‌ ئابوورییه‌كان بەرز ده‌نرخێنێت  و دەڵێت: به‌بێ دادگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ ناتوانین رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ببینه‌وه‌.

عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی عێراق لە گوتارێکدا رایگەیاند: "دەستخۆشی له‌ حکومەتی سوودانی و هەنگاوە جێبەجێکارەکانی دەکەین لە رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییه‌ ئابوورییه‌كاندا".

ده‌شڵێت: "ئێمه‌ ئەزموونی سیاسی و ئیرادەی جەماوەری هۆشیارمان هەیە، هەروەها دەرفەتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی تەواومان لەبەردەستە بۆ بەهێزکردنی بنیاتنانەوە و بەهێزکردنی دەوڵەتی عێراق".

حه‌كیم ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: "گەندەڵی دارایی و ئیداری بەبێ دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری سەربەخۆ ناتوانرێت رووبەڕووی گەندەڵی دارایی و ئیداری ببێتەوە، دەبێت هەمووان پشتگیری ئەم دامەزراوەیە بکەن و بەسەر بەربەستەکاندا زاڵ بن".