سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەیشتە بەغدا

ساتی پێشوازیکردنی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا

K24 - هەولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.

هەر یەکە لە حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق؛ بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن؛ فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا و شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێشوازیان لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد. 

پێشوازیکردنی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ سێشەممە 4ـی نیسانی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەردانەکەی ئەمڕۆیی بۆ بەغدا لە تویتێکدا رایگەیاند: "بە ڕێگاوەم بەرەو بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی قۆناغەکانی کۆتایی ڕێککەوتنمان سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت."

ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکومەت بەرەو بەغدا بەڕێکەوت.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بەتایبەتی قۆناغە کۆتاییەکانی ڕێککەوتنی تایبەت بە دۆسیەی نەوت و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکرێت.