وەزیری دارایی: رێککەوتنی هەولێر و بەغدا کاریگەری زۆری دەبێت

K24 – هەولێر

وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر هەناردەی نەوت کاریگەری لەسەر بودجە و چارەسەرکردنی کێشەکانی دیکە دەبێت.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئەو رێککەوتنە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بودجە و چارەسەرکردنی بەشێکی گەورەی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی دەبێت، رێککەوتنەکە هیوادارم وەکوخۆی جێبەجێ بکرێت، چونکە بۆ دۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان کاریگەری زۆری دەبێت".