لە رێگەی چەند رێنمایی و رێکارێکەوە کار بۆ دابەزاندنی نرخی کاڵا و کۆنترۆڵکردنی  بازار دەدرێت

بازاڕی هەولێر
بازاڕی هەولێر

K24 – هەولێر:

لە درێژەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دروستکردنی سەقامگیری نرخ لە بازاڕەکان و کارئاسانیکردن بۆ بازرگانان لە داهاتوویەکی نزیکدا چەند رێنمایی و رێکارێک بۆ دابەزاندنی نرخی کاڵا و کۆنترۆڵکردنی بازاڕ دەردەکات، ئەمەش کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی کاڵا و شتومەک دەبێت.

یەکێک لە خاڵەکانی کارنامەی خشتەی دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە رۆژی (چوارشەممە 5ـی نیسان/ ئێپڕێڵی 2023) ئەنجام درا، گفتوگۆکردن بوو لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و شتومەک لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و کارکردن بۆ دابەزاندنی نرخەكانیان.

بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی ناوخۆ و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و ژمارەیەک وەزارەتی پەیوەندیدار، راسپاردە و رێنمایی پێوستیان بۆ دابەزاندنی نرخ خستە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەوەی بڕیاریان پێ دەربکات.

هاووڵاتییان لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و شتومەک لە بازاڕەکان نیگەرانن و هەندێکیان پێیان وایە هۆکارێکی بەرزبوونەوەی نرخ لە بازاڕەکان پەیوندی بە خواست و خستنەڕووی  کاڵا و شتومەکەوە هەیە،  کە کاریگەری جددیان بەسەر نرخەوە هەیە، لەلایەکی دیکەوە، دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار نەبووەتە هۆی دابەزینی نرخی خواردن و کاڵاکان و لەوبارەیەوە هاووڵاتییان گلەیی دەکەن و بەتایبەت لە گرانبوونی نرخی گۆشتی سوور نیگەرانن.

هەندێک لە بازرگانان و دوکانداران پێیان وایە ئەگەر بڕیارێکی پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەبووایە ئێستا نرخ لە بازاڕەکان دووهێندە دەبوو، چونکە حکومەت کارئاسانییەکی زۆری بۆ بازرگانان کرد بۆ ئەوەی زۆرترین کاڵا و کەلوپەل و خواردن لە مەرزەکانەوە بهێننە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتییان گوزەرانیان زیاتر قوڕس نەبێت.

هۆشمەند سادق زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو: