وه‌زاره‌تی كۆچی عێراق: دۆسییه‌ی ئاواره‌كان له پارێزگای نه‌ینه‌وا كۆتاییهات و ته‌واوی كه‌مپه‌كان داخران

دۆسییه‌ی ئاواره‌كان له پارێزگای نه‌ینه‌وا كۆتایی هات
دۆسییه‌ی ئاواره‌كان له پارێزگای نه‌ینه‌وا كۆتایی هات

K24 - هەولێر:

وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای داخستنی كه‌مپی (جه‌دعه 5‌) له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا، كۆتایی به‌ دۆسییه‌ی ئاواره‌كان له‌و پارێزگایه‌دا هات.

وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌ 18ـی نیسان / ئه‌پرێڵی 2023) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئاواره‌كانی پارێزگای موسڵ، له‌میانه‌ی پلانی حكومه‌تی عێراق بۆ كۆتاییهێنان به‌ دۆسییه‌ی ئاواواره‌كان، كه‌مپی (جه‌دعه‌5) له‌و پارێزگایه‌ به‌یه‌كجاره‌كی  داخرا.

وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق راشیگه‌یاند، به‌مشێوه‌ كۆتایی به‌ دۆسییه‌ی ئاواره‌كان له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا هات، ته‌نیا ناوه‌ندی (جه‌دعه‌1) بۆ ئاماده‌كاری ده‌روونی ئاواره‌كان له‌ پارێزگای موسڵ ماوه‌ته‌وه‌.