روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ: ئه‌مه‌ریكا و هه‌سه‌ده هێرشیانكرده سه‌ر باخه‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی
K24 - هەولێر:
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، هێزێكی هاوبه‌شی هێزه‌كانی سووریا دیموكرات (هه‌سه‌ده) و سوپای ئه‌مه‌ریكا، له باشووری ره‌ققه، هێرشیانكرده‌سه‌ر باخه‌كه‌ی به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی پێشووی داعش و ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر چوار به‌رمیلی پڕ له زێڕ و بڕه پاره‌یه‌ك و چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده و سوپای ئه‌مه‌ریكاوه، هێرشكرایه سه‌ر باخه‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی پێشووی داعش كه ده‌كه‌وێته باشووری ره‌ققه، پێشتر لێی ده‌مایه‌وه، تێیدا چوار به‌رمیل زێڕ و ملیۆنێك دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ده‌ستیبه‌سه‌رداگیرا.
روانگه‌ی سووری ئاشكراشی كرد، له به‌شێكی دیكه‌ی باخه‌كه‌ی به‌غدادی، چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی خۆكوژی تێدا حه‌شاردرابوو، ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا، به‌ره‌و كۆگایه‌كی هاوبه‌شی نێوان هه‌سه‌ده و سوپای ئه‌مه‌ریكا گوازرایه‌وه.
داعش له ساڵی 2014 ده‌ستی به‌سه‌ر رققه‌دا گرت، له‌ساڵی 2017 له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانان و هه‌سه‌ده ئازادكرا.
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ پێشتر رایگه‌یاندبوو، له 6ـی كانوونی دووه‌می رابردوو، هه‌سه‌ده كۆگایه‌كی دیكه‌ی نهێنی داعشی له گوندی قه‌یره‌وان له ده‌وروبه‌ری قامشلی له باكووری حه‌سه‌كه‌ی دۆزییه‌وه، كه چه‌ك و كه‌ره‌سته‌كانی هێرشكردن و خۆكوژی تێدا شاردرابوو.