قایمقامی شنگال: بەھۆی كوردبوونی خەڵكی شنگال بەغدا كێشەمان بۆ دروست دەكات

"نامانەوێت حەشدی شەعبی و ھیچ ھێزێكی عێراقی لە ناوچەكە لە شنگال بوونیان ھەبێت"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/85c8ed73-7055-4f12-8ae8-40cc01e06827/mhamadhajymahmwd.ism/manifest

K24 - شنگال

مەحەمما خەلیل قایمقامی شارۆچکەی شنگال، رایگەیاند حكوومەتی عێراق بەبیانووی ئەوەی خەڵكی شنگال كوردن و یەزیدین كێشەمان بۆ دروستدەكات و لە ساڵی 2014ەوە ھیچ ھاوكارییەكی پێشكەش بە ناوچەكە نەكردووە، لە بری ئەوەی حكوومەتی عێراق ھاوكاربێت بووتە ھۆكاری كێشەكان".

گوتیشی: "نامانەوێ ھیچ ھێزێكی حەشد و ھێزێكی دیكەی عێراقی لە شنگال بوونیان ھەبێت، چونكە دان نانێن بە دەستوور و رێز لە خەڵكی ناوچە ناگرن".