چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌ردانی سووریا ده‌كات
K24 - هەولێر:
باڵیۆزی ئێران له دیمه‌شق رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ك سه‌رۆكی ئێران به سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته سووریا.
حوسێن ئه‌كبه‌ری باڵیۆزی ئێران له دیمه‌شق، به ئاژانسی فه‌رمی ئێران (ئێرنا)ی راگه‌یاندووه، چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران، سه‌ردانی سووریا ده‌كات، كه له‌لایه‌ن به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه داوه‌تننامه‌ی فه‌رمی بۆ نێردراوه.
ئه‌كبه‌ری هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی ره‌ئیسی كه دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت، بۆ تاووتوێكردنی پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كانی ناوچه‌كه و جیهانه به گشتی.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی باڵیۆزی ئێران له سووریا، سه‌ردانه‌كه‌ی ره‌ئیسی ته‌نیا سوود به ئێران ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش سوودی ده‌بێت.
سه‌ردانه‌كه‌ی ره‌ئیسی ده‌بێته یه‌كه‌م سه‌ردان له دوای دروستبوونی شه‌ڕی ناوخۆیی له سووریا له ساڵی 2011، هه‌روه‌ها دوایین سه‌ردانی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆكی پێشووتری ئێران له ئه‌یلوولی 2010 بوو.
سه‌ردانه‌كه‌ی ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ سووریا دوای ئه‌و جوڵه دیپلۆماسییه دێت، كه له ناوچه‌كه‌دا بوونی هه‌یه و هه‌ریه‌ك له تاران و ریاز رێككه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانییان ئاسایی بكه‌نه‌وه، جیا له كرانه‌وه‌ی دیپلۆماسییه‌تی سعوودیه له‌به‌رامبه‌ر سووریا، كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2011 وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق پچڕاندووه.
له دوای دروستبوونی ناكۆكییه‌كان له سووریا له ساڵی 2011، ئێران تاكه پاڵپشتی سه‌ره‌كی ئه‌و وڵاته داده‌نرێت له ناوچه‌كه، بۆ ئه‌مه هێڵێكی تایبه‌تی نه‌وتی بۆ سووریا دابینكرد، جیا له‌وه‌ش چه‌ندین پسپۆری سه‌ربازی ره‌وانه‌ی دیمه‌شق كرد.