مه‌سروور بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خه‌ڵكی فه‌ره‌نسا ده‌كات

له‌ شه‌ری دژی تیرۆر له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نساین

K24 – هه‌ولێر

راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی هێرشی تیرۆریستی شاری نیس له‌ فه‌ره‌نسا سه‌ره‌خۆشی له خه‌ڵكی فه‌ره‌نسا ده‌كات.

مه‌سروور بارزانی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر سه‌باره‌ت به‌ تراژیدیای شاری نیس له‌ باشووری فه‌ره‌نسا نووسیویه‌تی: " سه‌ره‌خۆشی له‌ خه‌ڵكی فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌وه‌ی هێرشی چه‌په‌ڵ له‌ شاری نیس. ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئیوه‌داین له‌ شه‌ری دژی تیرۆریزم".

مه‌سروور بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خه‌ڵكی فه‌ره‌نسا ده‌كات