ئه‌ڵمانيا دانده‌نێت به كۆمه‌ڵكوژى ئه‌فرقييه‌كاندا
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى ئه‌ڵمانيا به ره‌سمى داواى لێبوردن له ده‌وڵه‌تى ناميبيا ده‌كات به هۆى ئه‌وه‌ى له سه‌ده‌ى رابردوودا "كۆمه‌ڵكوژى" ده‌رحه‌ق به گه‌لى "هيريرۆ" ئه‌نجامداوه.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا سه‌وسه‌ن شبلى، رايگه‌ياند، به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه ئه‌و تاوانانه به كۆمه‌ڵكوژى وه‌سفده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له 2014ه‌وه ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى ناميبيا سه‌رقاڵى گفتوگۆيه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ردوولا بگه‌نه رێككه‌وتنێك له باره‌ى ناوبردنى ئه‌و ماوه‌يه‌ى داگيركارى.
روونيشيكرده‌وه، هه‌ردوولا به‌ياننامه‌يه‌كى هاوبه‌ش له باره‌ى زمانى گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و مێژووه بڵاوده‌كه‌نه‌وه و ئه‌ڵمانيا به ره‌سمى داواى لێبوردن ده‌كات و ناميبياش داواكه‌ى په‌سند ده‌كات.
رۆژنامه‌ى فرانكفۆرته‌ر روندوشاوى ئه‌ڵمانيايى بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌ڵمانيا له‌مه‌ودوا ئه‌و قه‌سابخانانه‌ى ده‌رحه‌ق به گه‌لى هيريرۆ و گه‌لى ناميبيا له لايه‌ن ئه‌ڵمانه‌كانه‌وه ئه‌نجامدراوون به كۆمه‌ڵكوژى وه‌سفده‌كات.
له رابردوودا ئه‌ڵمانيا زۆرێك له ناوچه‌كانى ئه‌فريقياى داگيركردبوو. داگيرگه‌كان له لايه‌ن ئه‌ڵمانييه‌كانه‌وه ره‌فتارى نامرۆڤانه‌يان له‌گه‌ڵدا ده‌كرا و ده‌يان قه‌سابخانه‌يان له‌و وڵاتانه ئه‌نجامدا.
هه‌ريه‌ك له وڵاتانى كاميرۆن، تۆگۆ، ناميبيا له ساڵى 1880 ه‌وه كه‌وتنه ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌ڵمانه‌كان.
له نێوان ساڵانى 1904 تا 1908 هێزه‌كانى ئه‌ڵمانيا چه‌ندين كۆمه‌ڵكوژيان ده‌رحه‌ق به گه‌لانى هيريرۆ و ناما به فه‌رمانى فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانيا لوسه‌ر فۆن تروسا ئه‌نجامدا و له ئاكامياندا زۆرينه‌ى ره‌هاى گه‌لى هيريرۆ و نيوه‌ى گه‌لى نامايان كۆمه‌ڵكوژ كرد.