روسيا دژى ناساندنى كۆمه‌ڵكوژى سريبرينيتچا ڤيتۆى به‌كارهێنا
K24- هەولێر
له‌سه‌ر پێشنيازى ئه‌مريكا و بريتانيا ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى ده‌يويست تاوانى كۆمه‌ڵكوژى موسڵمانه‌كانى سربيا به جينۆسايد بناسێت، به‌ڵام رووسيا ڤيتۆى له دژ به‌كارهێنا.
له ناوه‌ڕاستى نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو، ده‌سه‌ڵاتدارانى سرب له يوگسلافياى پێشوو، كه‌وتنه پاكتاوكردنى نه‌ژادى موسڵمان نه‌ژاده‌كان و به هه‌زاران هاووڵاتى ئه‌و وڵاته‌يان كۆمه‌ڵكوژ كرد.
كۆمه‌ڵكوژييه‌كه به پله‌ى يه‌كه‌م له سريبرينيتچا روويدا.
بريتانيا له پرۆژه‌كه‌يدا، داوايكردبوو، ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌و تاوانه به تاوانێكى كۆمه‌ڵكوژيانه و خراپترين تاوانى جينۆسايد له ئه‌وروپا له دواى بڕانه‌وه‌ى شه‌ڕى دووه‌مى جيهانى بناسێنێت.
ئه‌نگۆلا، چين، نايجيريا، فه‌نزوێلا ده‌نگيان به پڕۆژه‌كه نه‌دا، به‌ڵام روسيا مافى ڤيتۆى له دژى به‌كارهێنا.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر يادى بيست ساڵه‌ى كۆمه‌ڵكوژكردنى 8000 هه‌زار منداڵ و ژن و پياوى موسڵمانه بۆسناييه‌كان بوو له لايه‌ن سربه‌كانه‌وه، له شارى سريبرينيتشا، كه له ته‌مموزى 1995 روويدا.