توێژینه‌وه‌یه‌ك له هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی مردن زانیاری سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌ورووژێنێ
K24 - هەولێر:
مامۆستایه‌كی زانكۆ له هه‌رێمی كوردستان توێژینه‌وه‌یه‌كی كردووه و تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، كاتێك مرۆڤ جه‌ڵته لێی ده‌دا راسته‌وخۆ نامرێ و پێویسته 24 كاتژمێر له چاوه‌ڕوانیدا بهێڵدرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له مردنه‌كه‌ی دڵنیا ببنه‌وه.
غالیب عه‌بدوڵڵا، مامۆستا له به‌شی بایۆلۆجی زانكۆی سلێمانی له توێژنه‌وه‌كه‌یدا باس له‌وه ده‌كات، جۆرێكی جه‌ڵته‌ی مێشك هه‌یه، كه وا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌سه‌كه به ته‌واوی گیانی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام له راستیدا هێشتا كه‌سه‌كه له ژیاندا ماوه، بۆیه نابێت په‌له له ناشتنی بكرێت و ده‌بێت بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر له چاوه‌ڕوانی پزیشكیدا بهێڵدرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به توێژینه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆی سلێمانی، ئاری نازم ده‌هام، پسپۆڕی دڵ و قه‌سته‌ره تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، هه‌ندێك كات كه مرۆڤ جه‌ڵته‌ی دڵ لێی ده‌دا و دڵ راده‌وه‌ستێ، به‌ڵام مێشك كه ئۆرگانێكی جیاوازه له دڵ كاری خۆی ده‌كات، واته ئه‌م مرۆڤه هێشتا له ژیاندا ماوه، هاوكات به‌هه‌مان شێوه هه‌ندێك كات مرۆڤ تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك ده‌بێ، به‌ڵام مرۆڤه‌كه ده‌مێنێ و ته‌نانه‌ت قسه‌ش ده‌كات له جووڵه ناكه‌وێ.
له‌باره‌ی راگه‌یاندنی مردنی مرۆڤه‌وه ئاری نازم سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه راگه‌یاندنی مردنی مرۆڤ له رووی پزیشكییه‌وه چه‌ند رێككارێكی هه‌یه، یانیش چه‌ند مه‌رجێكی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پزیشك بتوانێت بڕیار له مردنی كه‌سه‌كه بدات، كه یه‌كێك له‌وانه راوه‌ستانی نیشانه زینده‌گییه‌كانه، له نموونه‌ی لێدانی دڵ، هه‌ناسه‌دان، جووڵه‌ی كه‌سه‌كه به‌گشتی و جووڵه‌ی چاوه‌كانی به‌تایبه‌تی.
ئه‌و پسپۆڕه‌ی دڵ و قه‌سته‌ره روونیشیكرده‌وه، هه‌ندێك جار مرۆڤ جه‌ڵته‌ی دڵ لێی ده‌دا، به‌ڵام مێشكی له‌كار نه‌كه‌وتووه، بۆیه پێویسته بگه‌یه‌ندرێته نه‌خۆشخانه بۆ ئه‌وه‌ی بووژانه‌وه (CPR)ـی بۆ بكرێت، كه زۆرجار به‌هۆیه‌وه نه‌خۆشه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه ژیان، گوتیشی، پڕۆسه‌ی بووژانه‌وه‌ی دڵ هه‌ندێك جار ماوه‌ی زیاتر له كاتژمێرێك ده‌خایه‌نێ.
ئاری نازم هه‌روه‌ها گوتی، له هه‌ندێك كات و شوێندا كه كه‌سێك جه‌ڵته لێی داوه، زوو مردنه‌كه‌ی راگه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا ده‌بێت ئه‌م هه‌نگاو و رێكارانه‌ی باسكران بگیردرێته‌به‌ر، دوای دڵنیابوونه‌وه ئینجا مردنه‌كه رابگه‌یه‌ندرێ، ئه‌گه‌رنا ده‌بێته راگه‌یاندنی مردنی پێشوه‌خته.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه له میدیاكان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پرسیاری زۆری له‌باره‌ی ئه‌و حاڵه‌ته لای خه‌ڵك دروستكردووه و گومانی ئه‌وه ده‌كرێت، چه‌ندان كه‌س له هه‌رێمی كوردستان به زیندوویی به‌خاك سپێردرابن.