لیژنەی دارایی هۆشداری نوێ لەبارەی کورتهێنانی بودجە دەدات

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای بودجە
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای بودجە

K24 - هەولێر:

لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد، کورتهێنانی بودجە کاریگەری نەرێنی لەسەر ئابووری وڵات دەبێت، بۆ ئەم مەبەستەش چەند چارەسەرێکی بۆ رووبەڕووبوونەوەی کورتهێنان خستووەتەڕوو.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، شاخەوانە عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمان سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی لیژنەی دارایی کردووە و تاوتوێی رێگەچارەکانیان بۆ کەمکردنەوەی قەبارەی کورتهێنان کردووە.

جێگری سەرۆک وەزیران دووپاتی کردووەتەوە، گەلی عێراق چاوەڕوانی تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای بودجەیە، چونکە راستەوخۆ پەیوەندی بە ژیان و گوزەرانیانەوە هەیە.

لەبەرامبەردا، سەرۆکی لیژنەکە جەختی کردەوە لەوەی، کورتهێنان لە بودجە کاریگەری نەرێنی لەسەر ئابووری وڵات هەیە، بۆیە پێویستە گرنگی بە کەرتی تایبەت و هاوبەشی کەرتی گشتی بدرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا چەندین بابەتی دیکەش تاوتوێ کران، لە دیارترینیان چالاککردنەوەی ماددەی 140 لە دەستوور و پەسەندکردنی یاسای نەوت و گاز.