پۆڵه‌ندا یه‌كه‌م كاروانی مووشه‌كی سیسته‌می هیمارسی ئه‌مه‌ریكی وه‌رگرت
K24 - هەولێر
سوپای پۆڵه‌ندا یه‌كه‌م كاروانی مووشه‌كی سیسته‌می هیمارس (HIMARS)ـی ئه‌مه‌ریكی وه‌رگرت، هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند، ئه‌ركی ئه‌و مووشه‌كانه بۆ ده‌وردانی هه‌ر جۆره دوژمنكارییه‌كه له به‌ره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناتۆ.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 15ـی ئایاری 2023) ماریۆس بلاشچاك، وه‌زیری به‌رگری پۆڵه‌ندا گه‌یشتنی یه‌كه‌م كاروانی مووشه‌كی سیسته‌می هیمارس (HIMARS)ـی ئه‌مه‌ریكی بۆ وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، سیسته‌می هیمارس راده‌ستی لیوای تۆپخانه‌ی فیرقه‌ی 16ـی میكانیكی ده‌كرێت، كه له باكووری پۆڵه‌ندا جێگیره.
وه‌زیری به‌رگری پۆڵه‌ندا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌و مووشه‌كانه ده‌بنه دیوارێكی پته‌و بۆ كۆنترۆڵكردن و ده‌وردانی به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته له ئه‌گه‌ری هه‌ر جۆره هێرش و دوژمنكارییه‌ك.
ساڵی 2019 پۆڵه‌ندا 20 سیستمه‌می مووشه‌كی جۆری هیمارسی كڕی، هاوكات له‌گه‌ڵ كڕینی 18 سه‌كۆی هه‌ڵدانی مووشه‌ك و دوو سه‌كۆی دیكه‌ی تایبه‌ت به مه‌شق و راهێنان، به به‌های 414 ملیۆن دۆلار.
حكومه‌تی پۆڵه‌ندا هه‌روه‌ها له شوباتی ئه‌مساڵه‌وه، ئاره‌زووی خۆی بۆ كڕینی 500 موووشه‌كی جۆرجۆری دیكه نیشان دا.