وێستگەیەکی بارگاویکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە شوێنێکی گشتی دادەنرێت

kurdistan24.net

K24 – هەولێر:

بۆ یەکەمجار لە هەولێر رێستورانتێک وێستگەیەکی بارگاویکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی دادەنێت و بەخۆڕایی ئۆتۆمبێلەکان بارگاویی دەکاتەوە.

بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆمپانیایەکی تایبەت، بە کوردستان24ـی راگەیاند، "رێستورانتەکەمان لەسەر سیستمی سۆلەر(وزەی خۆر) دروستکردووە، بۆ ئەوەی خەڵکانێک بتوانن ئۆتۆمبێلەکانیان بارگاوی بکەنەوە بێبەرامبەر".

لە هەرێمی کوردستان نزیکەی هەزار ئۆتۆمبێل هەیە، کە بە کارەبا کاردەکات و پێشبینیش دەکرێت لە چەند ساڵی داهاتوودا، وێستگەی بارگاویکردنی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان لە تەواوی هەرێمی کوردستان دابندرێت.