گیتارێکی شکاو بە 600 هەزار دۆلار فرۆشرا

وێنەی گیتارەکە
وێنەی گیتارەکە

K24 - هەولێر

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، گیتارێکی هونەرمەند "کورت کۆبین"، هونەرمەندی تیپی"رۆک"ی ئەمەریکی، کە ناسراوە بە"نیرڤانا" لەلایەن یەکێک لە ئەندامی تیپیەکەوە بە 600 هەزار دۆلار فرۆشرا، ئەو بڕە پارەیەش چەند جارێک لە نرخە خەمڵێنراوەکەی زیاتر بوو.

کۆدی فرێدریک لە کۆمپانیای جولیان گوتی: "گیتارە رەشەکە لە جۆری (فێندەر ستراتۆکاستەر) بووە، دوای شکانی دووبارە کۆکراوەتەوە بەڵام ناتوانرێت بژەنرێت. ئەم گیتارە لەلایەن سێ ئەندامی تیپەکەوە لەکاتی بەناوبانگبوونیان واژۆی لەسەر کراوە، کۆمپانیای جولیانز.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینی کردووە گیتارەکە لە زیادکردنێکدا بە 60 هەزار دۆلار بفرۆشێت، کە لە کافێی هارد رۆک لە نیویۆرک بەڕێوەچووە.

 لە راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکراوە "ئامێرە مۆسیقاکە بە 595 هەزار دۆلار فرۆشراوە".

فرێدریک ئاماژەی بە ئەگەری بینینی شکان و زیانەکانی گیتارەکە کردبوو لە ئەنجامی شکاندنی لەسەر شانۆ، دەشڵێت: کورت کۆبین توڕە بووە لەو کاتەی لەسەر شانۆ ئامێرەکەی دەژەنێت.

کۆبین ئالوودەبووی ماددە هۆشبەرەکان بووە و تووشی خەمۆکی بووە و کێشەی زۆری لەگەڵ هاوسەرەکەی کۆرتنی لۆڤ هەبووە. دواتر لە مانگی نیسانی ساڵی 1994 کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.