مالیكی سەردانی سلێمانی دەكات

K24 - سلێمانی

بڕیارە ئەمڕۆ نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق سەردانی شاری سلێمانی  بكات و لەگەڵ سەركردەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان كۆببێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكان مالیكی سەردانی جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكات و لەگەڵ نەوشیروان مستەفا رێكخەری بزوتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوە.

ئەم سەردانەی مالیكی بۆ سلێمانی لە كاتێكدایە دوای واژووكردنی رێككەوتنامەكەی نێوانیان لە یەكەم سەردانیاندا بۆ بەغدا شاندێكی پەرلەمانتارانی یەكێتی و گۆڕان لە بەغدا لەگەڵ مالیكی و چەند سەركردەیەكی دیكەی عێراقی كۆبوونەوە.