راوێژكارێكی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان: بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی برینه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی قوڵتركرده‌وه

K24 – هەولێر:
له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی تایبه‌ت به درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان، راوێژكارێكی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سرووشتی پێكهاته، هه‌روه‌ها كاری دادگای فیدراڵی و ده‌ستوه‌ردانه ده‌ره‌كی و ناوه‌كییه‌كان بۆسه‌ر بڕیاره‌كانی، ناسرووشتین. ده‌شڵێت: " بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی برینه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی قوڵتركرده‌وه".
دكتۆر وه‌عدی مزووری راوێژكاری یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان، به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، دادگای فیدراڵی كار به‌هه‌موو شتێك ده‌كات، ته‌نیا ده‌ستووری عێراق نه‌بێت، بۆیه بڕیاره‌كانی ته‌نیا ئینشائین.
دكتۆر وه‌عدی مزووری هه‌روه‌ها گوتی: "دانیشتنی دوور و درێژی ئه‌مڕۆی دادگای فیدراڵی و بڵاوكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه له‌هه‌مان رۆژدا، كارێكی گوماناوییه".
ده‌شڵێت: "دادگای فیدراڵی، په‌رله‌مانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان وه‌ك یه‌ك شوبهاندووه، كه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی یاساییه".
مزووری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی برینه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی قوڵتركرده‌وه، هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی كه له‌ماوه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌رچووه، هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه، هاوشێوه‌ی كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن.
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 30ـی ئایاری 2023) له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ساڵی پێنجه‌م به نایاسایی بڕیاری له‌سه‌ردراوه و رایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی دوای ته‌واوبوونی چوار ساڵی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌ركراون، به بڕیاری پووچه‌ڵ هه‌ژمار ده‌كرێن.