جه‌عفه‌ر سمۆ: ئێزدییه‌كان له‌و گۆڕانكارییه‌ی له پڕۆژه‌یاسای بودجه كراوه زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بن
K24 - هەولێر:
ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی باڵای بنكه‌ی لالش ئاماژه به‌وه ده‌كات، له‌و گۆڕانكارییه‌ی له دوو مادده‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی كراوه، زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م پێكهاته‌كانن، له‌ناویشیاندا ئێزدییه‌كان، به‌وپێیه‌ی زۆربه‌ی ناوچه‌كانیان ده‌كه‌وێته ناوچه‌كانی چوارچێوه‌ی مادده‌ی 140، هاوكات رایده‌گه‌یه‌نێن، هه‌ڵوێستی ئێزدییه‌كان له پاڵ هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
جه‌عفه‌ر سمۆ، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵای بنكه‌ی لالش و به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ئێزدیان له دهۆك تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، مایه‌ی نیگه‌رانییه، كه زۆربه‌ی سه‌ركرده عێراقییه‌كان هه‌ڵگری عه‌قڵییه‌تێكی شۆڤێنین و له هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا هه‌رێمی كوردستان به ئامانج ده‌گرن، له‌گه‌ڵ به ئامانجگرتنی هه‌رێمی كوردستانیش، زیانی گه‌وره به‌ر پێكهاته‌كان، به‌تایبه‌تی ئێزدی و مه‌سیحی و پێكهاته‌كانی دیكه ده‌كه‌وێت.
روونیشیكرده‌وه، له هه‌ڵمه‌تی به‌ئامانجگرتنی هه‌رێمی كوردستاندا، ئێزدییه‌كان و پێكهاته‌كانی دیكه زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، به‌تایبه‌تی ئێزدییه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر له 90%ـی ناوچه‌كانیان ده‌كه‌وێته ناو چوارچێوه‌ی مادده‌ی 140ـی ده‌ستووری، بۆیه ده‌ستكاریكردن و گۆڕینی مادده‌ی 13 و 14ـی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی، نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی گه‌وره‌ی خستووه‌ته ناو ئێزدییه‌كان و پێكهاته‌كانی دیكه، چونكه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكهاته‌كانی له‌خۆگرتووه، هه‌ر جۆره بارگرانییه‌ك بخرێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وان به پله یه‌ك ده‌گرێته‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ر كاتیك لێكنزیكبوونه‌وه له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی كوردستان رووده‌دات، له‌سه‌ر ئاستی عێراق و له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن هه‌ن، ده‌ستوه‌ردان ده‌كه‌ن و رۆڵی نه‌رێنی ده‌گێرن له تێكدان و ئاڵۆزكردنی ئه‌و لێكنزیكبوونه‌وه‌یه.
جه‌عفه‌ر سمۆ هه‌روه‌ها سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه ئه‌وان وه‌كو ئێزدییه‌كان پاڵپشتی له هه‌ر هه‌ڵوێستێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوانن، ئاخۆ هه‌رێمی كوردستان دوا هه‌ڵوێستی فه‌رمی له‌وباره‌یه‌وه چی ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی لێ بكه‌ن. گوتیشی، ئێزدییه‌كان ئه‌و راستییه ده‌زانن، كه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت، رۆژێك دێ حكومه‌تی عێراق دانیان پێدا نانێ و وه‌ك پێكهاته‌یه‌ك له ناوچه‌یه‌كی دیاریكراوی خۆیاندا، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ناكات.