کەی شێوەی کامری نوێ دەبینین؟

K24 - ‌هەولێر

کەی تۆیۆتا کامری شێوەی دەگۆڕدرێت؟ بەپێی وێنە دزەپێکراوەکان بێت ساڵی 2025 شێوەیەکی نوێی کامری دەبینین، بەڵام چاوەروانی تایبەتمەندی پێشكەوتوو و شێوەیەکی باشتر مەکەن.
---
یەکێك لە گەورەترین رەخنەکان لە ئۆتۆمبێلەکانی تۆیۆتا بگیرێت، کەمی پێشکەوتنی تەکنەلۆژییە لە چاو براندە ئەمریکییەکان، هەرچەندە کامری لە ئەمریکا یەکێک بووە لە پڕ فرۆشترین ئۆتۆمبێلەکان کە ساڵانە سەدان هەزار ئۆتۆمبێل دەفرۆشێت لەو وڵاتە، بەڵام دوو ساڵی رابردوو وای لە کڕیاران کردووە بەدوای تەکنەلۆژیای سەردەمەوە بن نەک تەنیا لۆگۆی کۆمپانیاکان.

بەپێی راپۆرتێکی وێبسایەتی کار ئاند درایڤ بێت، کامری لە 2025 دیزاینەکەی دەگۆڕدرێت بەڵام پێشبینی گۆڕانکاری گەورە ناکرێت، تەنیا بەمپەر و لایتێکی نوێ دەبینین لەگەڵ شێوەیەکی نوێی رووناکی سندوقەکەی، هەرچەندە پێشبینییەکان وان کە تۆیۆتا زیاتر فۆکس دەخاتە سەر ڤێرژنی هابریدی ئەو مۆدێڵە نوێیەی بەڵام هاوشێوەی ساڵانی رابردوو هەموو جۆرەکانی لێ دروستدەکات.