توركيا.. 6 هه‌زار كه‌س خرانه‌ زيندان

ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا دواى شكستهێنانى #كوده‌تاى_سوپاى_توركيا، شه‌ش هه‌زار كه‌سيان ده‌ستگيركردووه‌، كه‌ تۆمه‌تى تێوه‌گلان له‌ كوده‌تاكه‌يان خراوه‌ته‌ پاڵ.

K24 – هه‌ولێر:

ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا دواى شكستهێنانى #كوده‌تاى_سوپاى_توركيا، شه‌ش هه‌زار كه‌سيان ده‌ستگيركردووه‌، كه‌ تۆمه‌تى تێوه‌گلان له‌ كوده‌تاكه‌يان خراوه‌ته‌ پاڵ.

كه‌ناڵى NTV توركى له‌ زارى وه‌زيرى داد، به‌كر بوزداغه‌وه‌ بڵاويكرده‌وه‌، تا ئێستا شه‌ش هه‌زار كه‌س ده‌ستگيركراون.

ئه‌و وه‌زيره‌ روونيكردووه‌ته‌وه‌، له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى توركيا هه‌ڵمه‌تى ده‌ستگيركردنى ناڕازييه‌كانيان ده‌ستپێكردووه‌.

پێشتر ده‌سه‌ڵاتدارانى پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى ئيسلامى توركيا رايانگه‌ياندبوو، 3 هه‌زار كه‌سيان به‌ تۆمه‌تى ده‌ستهه‌بوون له‌ كوده‌تاكه‌ ده‌ستگيركردووه‌.

شه‌وى هه‌ينى له‌سه‌ر شه‌ممه‌، ژماره‌يه‌ك له‌ ئه‌فسه‌رانى سوپا كوده‌تايه‌كى شكستخواردوويان له‌ دژى حكومه‌تى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ئيسلامى توركيا ئه‌نجامدا و دواى سه‌رنه‌كه‌وتنيان سه‌ربازه‌كان خۆيان راده‌ستى هێزه‌ ئه‌منييه‌كان كرد.