سەرۆک بارزانی و رافع عیساوی بارودۆخی سیاسیی عێراق تاوتوێ دەکەن

K24 - هەولێر

سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە رافع عیساوی جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق کرد و لە دیدارێکدا بارودۆخی سیاسیی عێراقیان تاوتوێکرد.

بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی حوزەیرانی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە رافع عیساوی جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق کرد.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دواپێشهاتەکان ئاڵوگۆڕ کرا.

.