سوید لایەنگرێکی پەکەکە رادەستی تورکیا دەکات

K24 - هەولێر

دادگای باڵای سوید، بڕیاریدا لایەنگرێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رادەستی تورکیا بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ئیرۆنیوز، ئەو کەسەی بڕیارە رادەستی تورکیا بکرێتەوە، تەمەن 35 ساڵانە و لە ساڵی 2014 لە تورکیا بە تۆمەتی هەڵگرتنی ماددەی هۆشبەر چوار ساڵ زیندانی کراوە، پاشان تورکیای بەجێهێشتووە و لە سووید نیشتەجێ بووە.

ئەو بڕیارە لە کاتێکدایە، چاوەڕێ دەکرێت پێش لوتکەی ناتۆ کە لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، تورکیا ئەندامییەتی سوید لە ناتۆ پەسەند بکات.

پێشتر تورکیا داوای رادەستکردنی 42 لایەنگری پەکەکە و فەتحوڵا گولەن و چەپەکانی لە سوید کردبوو، تاوەکو ئێستا تەنیا کەسێکی نزیک لە پەکەکە رادەستی تورکیا کراوەتەوە.