وه‌زیری ناوخۆی عێراق سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد
K24 – هەولێر:
وه‌زیری ناوخۆی عێراق گه‌یشته پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و بڕیاری كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌یان دا كه تایبه‌تن به حكومه‌تی ناوه‌ندی.
نوخشه ناسیح قایمقامی هه‌ڵه‌بجه، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك نووسیوویه‌تی: "ئه‌مڕۆ هه‌ینی پێشوازیمان له عه‌بدولئه‌میر ئه‌لشه‌مه‌ری وه‌زیری ناوخۆی عێراق و شاندی یاوه‌ری كرد".
قایمقامی هه‌ڵه‌بجه هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: "شانده‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق سه‌ردانی مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌یانكرد، تاجه گوڵینه‌یان دانا".
نوخشه ناسیح ده‌شڵێت: "له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی عیراق، سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانمان پێشكه‌شكرد، وه‌زیری ناوخۆ بڕیاریدا به كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی كه تایبه‌تن به حكومه‌تی ناوه‌ندی و دابینكردنی میلاك و پێداویستییه‌كانیان".