فراكسیۆنی ئێزدییه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق ره‌خنه له بودجه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال ده‌گرێت
K24- هه‌ولێر:
فراكسیۆنی ئێزدییه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق ره‌خنه له بودجه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال ده‌گرێت و رایده‌گه‌نێت، حكومه‌تی فیدراڵ له‌سه‌ر بنه‌مای چینایه‌تی ته‌سك مامه‌ڵه ده‌كات.
نایف خه‌ڵه‌ف سیدۆ، سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئێزدی له په‌رله‌مانی عێراق ئاشكراشیكردووه، ئێزدییەکان پێکهاتەیەکی دانەبڕاوی عێراقن، هەر بۆیەش نادادپەروەرییەکی گەورەیە بەرامبەر بەو کەمینانە په‌یڕه‌وكراوه.
سیدۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، رووبەری وێرانكارییه‌كان لە شنگال زۆر گەورەیە، بەڵام لە بودجەی ئەمساڵدا تەنیا نزیکەی 50 ملیار دینار ته‌رخانكراوه، لەکاتێکدا بۆ نۆژەنکردنەوەی شنگال پێویستی بە پارەی زیاتر هەیە، بۆیه ئێزدییه‌كان هه‌ست ده‌كه‌ن وه‌ك هاووڵاتی پله چوار مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
رێككه‌وتنی به‌غدا و هه‌ولێر، له تشرینی یه‌كه‌می 2020 به‌ناوی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی شارۆچكه‌ی شنگال واژۆكرا و له سێ میحوه‌ری سه‌ره‌كی ئیداری، ئه‌منی و ئاوه‌دانكردنه‌وه پێكهاتووه و بڕگه‌كانی بریتین له چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه نافه‌رمییه‌كان، پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه له شنگال و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووان له‌خۆ ده‌گرێت.