فێستیڤاڵی رێزگرتن لە داری توو لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەدەچێت

kurdistan24.net

K24 – هەولێر

فێستیڤاڵی ساڵانەی رێزگرتن لە داری توو لە ناوچەی ھەورامانی رۆژھەڵاتی كوردستان بەرێوەچوو.

داری توو لە ھەورامان و بەتایبەت لە ناو باوەرمەندانی یارسان پیرۆزییەكی تایبەتی ھەیە. ھاوكات ئەو فێستیڤاڵە گەشتیارێكی زۆری بۆ ھەورامان راكێشاوە، چونكە لە رێوڕەسمەكەدا ھەم داری توو دەناسێنن و ھەمیش چەندین پێشانگای بەرھەم و خۆراكی ناوچەكە نمایش دەكرێت.

لەکاتی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە خەڵکێکی زۆر لە رۆژهەڵاتی کوردستان و شارەکانی ئێران روو لە ناوچەی ھەورامان، جگە لە بەڕێوەجوونی فێستیڤاڵی توو خەڵکی ناوچەکە بەرهەمە وەرزییەکانی ناوچەکەیان نمایش دەکەن.

لە ھەورامان بە گشتی و بە تایبەت لە ئایینی یارساندا داری توو پیرۆزییەكی كۆمەڵایەتی ھەیە، بە تەمەنترین داری تووی ناوچەكەش بە فەرمی لە میراتی كولتووری ئێران تۆماركراوە، ئەوەش وایكردووە گەشتیارێكی زۆر لە رۆژھەڵاتی كوردستان و ھەموو ئێران بۆ ئەو فێستیڤاڵە روو لە ھەورامان بكەن.

لەوێ لەگەڵ بەرێوەچوونی چەندین چالاكی ھونەری و كولتووری، پێشانگای كاری دەستی و خواردنی كوردەواری و بەرھەمی ناوچەكەش بەرێوەدەچێت. ھەربۆیە چەندین ساڵە فێستیڤاڵی تووی ھەورامان، بووەتە شوێنێكیش بۆ ناساندنی ناوچەكە و بە بازاڕكردنی بەرھەمی جووتیار و باغدارەكانی ھەورامان و پێشوازییەكی زۆریشی لێ دەكرێت.