فوئاد حوسێن و كه‌مال خه‌زاری تاووتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئێران ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق پێشوازی له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ستراتیژی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، له ئێستادا عێراق بووه‌ته به‌شێكی سه‌ره‌كی له چاره‌سه‌كردنی ناكۆكی و قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 20ـی حوزه‌یرانی 2023) فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق پێشوازی له كه‌مال خه‌رازی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ستراتیژی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و شاندی یاوه‌ری كرد، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا تاووتوێی دوا گۆڕانكاری و پێشهاته ئه‌منی و سیاسییه‌كانی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی و هه‌وڵه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و كێشه و قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه‌یان كرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا، هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی قووڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و تاران و لێكتێگه‌یشتنی زیاتر و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لان و یه‌كێتی و سه‌روه‌ری وڵاتان و ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباره ناوخۆییه‌كان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی عێراق له وڵاتانی دراوسێوه ده‌ستپێده‌كات و بۆ هه‌موو هاوبه‌شانی عێراق له سه‌رتاسه‌ری دنیا ده‌گوازرێته‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ستراتیژی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، عێراق وڵاتێكی گرنگه سه‌باره‌ت به ئێران و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان چه‌ندین بواری مێژوویی، شارستانی و هاوبه‌شی له‌خۆده‌گرێت، جه‌ختیشیكرده‌وه، تاران كار له‌پێناو به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌دات.
رۆژی هەینی (10ـی ئاداری 2023)، فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە حوسێن ئەمیر عه‌بدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران پێگەیشت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، لەمیانی پەیوەندییەکەدا هه‌ردووی باسیان لە رێککەوتنی نێوان ئێران و سعوودیە كرد كه 10ـی ئاداری 2023 لە چین راگه‌یه‌ندرا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، پێشوازی حکومەتی عێراقی بۆ ئەم رێککەوتنە دەربڕی و رایگه‌یاند، گەڕانەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی تاران و ریاز سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە زیاتر ده‌كات.
له به‌رامبه‌ریشدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سوپاس و پێزانینی وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق دووپاتكرده‌وه كه له ماوه‌ی رابردوودا میوانداریی دانوستانه‌کانی نێوان تاران و ریازی له به‌غدا کردووه.