زیندانییەکی سیاسیی کورد لە سنە لەسێدارەدرا

هێمن مستەفایی
هێمن مستەفایی

K24 - هەولێر

زیندانییەکی سیاسیی کورد پاش 12 ساڵ بەندکران، لە بەندیخانەی سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سێدارە درا.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند: هێمن مستەفایی، بەندکراوی خەڵکی مەریوان کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی سوپای پاسداران سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو، پاش 12 ساڵ بەندکران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە لەسێدارە درا.

لە راپۆرتی رێکخراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، هێمن مستەفایی خەڵکی شارۆچکەی کانی دیناری مەریوان بووە، لە رۆژی دووشەممەی رابردووەوە بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی، گوازرابووەوە بۆ بەندی تاکەکەسی.