ئیلۆن مەسک و مارک زوکەربێرگ ئامادەن رووبەڕووی یەکتر ببەنەوە

ئیلۆن ماسک و مارک زوکەربێرگ
ئیلۆن ماسک و مارک زوکەربێرگ

K24 - هەولێر:

بەرپرسانی تویتەر و مێتا، ئیلۆن مەسک و مارک زوکەربێرگ، لە رێگەی ئەکاونتی سۆشیال میدیای خۆیانەوە، بانگهێشتنامەیان ئاڵوگۆڕ کرد  بۆ شەڕکردن لەناو قەفەسێکدا، بە شێوازی شەڕەکانی هونەری جەنگی.

دوای ماوەیەکی کەم لە کڕینی تویتەر لەلایەن ئیلۆن مەسکەوە، کۆمپانیای مێتا، کە خاوەندارییەتی ئینستاگرام و فەیسبووک دەکات، پلانەکانی بۆ خستنەبازاڕی پلاتفۆرمی کۆمەڵایەتی هاوشێوە راگەیاند، کە راستەوخۆ رکابەری تویتەر دەکات.

لە دوای ئەم راگەیاندنە، دامەزرێنەری تێسلا لە تویتەر دوو هێندە دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە بەرامبەر مارک زوکەربێرگ.

چەند رۆژێک لەمەوبەر شتەکان گەیشتنە لوتکە کاتێک ئیلۆن مەسک لە ئەکاونتەکەیدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا نووسیبووی "ئامادەم لەناو قەفەسێکدا شەڕ بکەم.  دەستەواژەی +lol+  کورتکراوەی بە واتای "پێکەنین"، بەکارهێناوە ئاماژەیە بۆ ئەو قەفەسەی کە شەڕی هونەرەکانی جەنگی تیایدا بەڕێوەدەچێت.

مارک زوکەربێرگ کە خۆی شارەزایەکی دێرینە هونەرەکانی جەنگییە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وەڵامی پەیامەکەی ئیلۆن مەسکی  بە وشەی "شوێنەکەم بۆ بنێرە" دایەوە.

ئاڵوگۆڕی پەیامەکان کاردانەوەیەکی زۆری لە سۆشیال میدیادا بەدوای خۆیدا هێنا، هەروەها گرەو لەسەر براوەی جەنگەکەی نێوانیان کرا.

ئەم دوو کۆمپانیا زەبەلاحە تەکنەلۆژییە ساڵانێکە لەسەر تێڕوانینە دژبەیەکەکان بۆ جیهان، لە سیاسەتەوە تا زیرەکی دەستکرد، پێکدادانیان هەبووە.

ئیلۆن مەسک تۆڕە کۆمەڵایەتی تویتەری بە بڕی 44 ملیار دۆلار کڕی، هەروەها کردنەوەی پلاتفۆرمەکە بەڕووی ئەو ئەکاونتانەی کە پێشتر قەدەغەکرابوون، ئەمەش بووە هۆی زیانێکی بەرچاو لە داهاتی ڕیکلام.