ئێران دوو تۆمەتباری هێرشەکەی شیرازی لەسێدارە دا
K24 - هەولێر:
دوو زیندانی ئەفغانی بەتۆمەتی بەشداریکردن لە هێرشەکەی سەر مەزارگەی شاهچراخ لە شیراز، لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەسێدارە دران.
رۆژی 26ـی ئۆکتۆبەری 2022، میدیا ناوخۆییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە شاری شیرازی ناوەندی پارێزگای فارس، 13 کەس کوژران و 25 کەسی دیکەش برینداربوون.
بە گوێرەی میدیا ئێرانییەکان، پێنج کەس لەو هێرشەدا بەشدارییان کردووە، یەکێک لەوانە لە شوێنی هێرشەکە کوژراوە و چوار کەسی دیکەش بەتۆمەتی بەشداریکردن لە هێرشەکەدا دەستگیرکراون کە دووانیان ئەفغانین و سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە.
ماڵپەری تەسنیمی نزیك لە سوپای پاسداران لەهەمان رۆژی هێرشەکەدا ئهوهی خستهڕوو، تەقەكەرەكان سەلەفی و وەھابی بوونە و لەلایەن وڵاتانی ناوچەییەوە ئاراستەكراون.
دواتریش رێكخراوی دهوڵهتی ئیسلامی ناسراو به داعش، له رێگهی پێگهیهكی میدیایی خۆیهوه بهرپرسیارییهتی هێرشهكهی شاری شیرازی له ئهستۆ گرت.