ئه‌ستێره‌یه‌كی پێشووی یوڤێنتۆس: کریستیانۆ نایه‌وێت من بێمه خولی سعوودیه
خوان کوادرادۆ، ئەستێرەی پێشووی یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵیا ئێستا بێ یانه‌یه و له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیكردنی به خولی سعوودیه رایگه‌یاند كریستیانۆ رۆناڵدۆ حه‌ز ناكات من بچێمه ئه‌و خوله.
کوادرادۆ دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی، له‌م هاوینه گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێنه‌كرایه‌وه و ریزه‌كانی یوڤێنتۆسی ئیتاڵیای جێهێشت.
کوادرادۆ لە لێدوانەکانیدا بۆ ڕۆژنامەی "ئاس" سەبارەت بە داهاتووی خۆی گوتی: "بە ئارامییەوە بیردەکەمەوە. لەگەڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانم دانیشتوومه، هەندێک بژاردە هەیە، له چه‌ند رۆژی داهاتوو باشترینیان هه‌ڵده‌بژێرم.
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ندیكردنی به خولی سعوودیه، كوادرادۆ كه پێشتر به‌یه‌كه‌وه له یوڤێنتۆس یارییان كردووه، ده‌ڵێت: من حه‌زم لێیه بچمه شوێنێك ركابه‌ری تێدا بێت، خولی سعوودیه‌ش بۆ من گونجاوه، چونكه کریستیانۆ ڕۆناڵدۆش لەوێیە.
كوادرادۆ به "گاڵته‌وه" گوتی: ره‌نگه كریستیانۆ منی لە خولی سعوودیه نه‌وێت، به‌ڵام په‌له ناكه‌م، له‌م نزیكانه بڕیاری كۆتایی ده‌ده‌م.
کوادرادۆی ناوه‌راستكاری كۆلۆمبی ته‌مه‌ن 35 ساڵ، 314 یاری بۆ یوڤێنتۆس كردووه، 26 گۆڵی كردووه و 65 ئاسیستیشی تۆمارکردووە.