بە گرافیک.. کابینەی نۆیەم تێپەڕاندنی قەیران و دانەوەی قەرزەکان

سنوور ئالانی
سنوور ئالانی

K24 - هەولێر:

لە چوار ساڵی رابردوودا کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەوەی رووبەڕووی چەندین قەیرانی سەختی وەك بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا و قەیرانی دابەزینی بەهای نەوت بووەوە، بەڵام سەرکەوتووانە، نەک هەر قەیرانەکانی تێپەڕاند، بەڵکو لەگەڵ خراپی دۆخی دارایش، قەرزێکی زۆری داوەتەوە.

لەم ئینفۆگرافیکەدا، سنوور ئالانی زانیاری ورد بە ژمارە لەبارەی قەرزەکان و ئەنجامی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سێکتەری دارایی دەخاتەڕوو.