بودجەی عێراق دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
K24 - هەولێر
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، دواکەوتنی خستنەڕووی بودجەی ئاسایی ده‌زانێت و رایده‌گه‌یه‌نێت: وەزارەتی دارایی لە دوای 18ی تەممووزەوە دەست بە کارکردن لەسەر بودجە ده‌كات.
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند، كاركردن به بودجه له دوای 18ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ست به خه‌رجكردنی بودجه ده‌كرێت و لیژنه‌ی دارایی‌ش له نزیكه‌وه چاودێری شێوازی جێبه‌جێكردن و خه‌رجكردنه‌كه‌ی ده‌كات.
پێشتر جەمال کۆچەر، بە کوردستان24ی راگەیاندبوو، هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پابه‌ندییه‌كی جێبه‌جێ كردووه، به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی نه‌وت، كه یان سۆمۆ له رێگه‌ی توركیا ده‌ینێرێته ده‌ره‌وه یانیش بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ناوخۆیی به‌كاری ده‌هێنێت، بۆیه پاساو نه‌ماوه بوودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه ره‌وانه نه‌كرێت.
له 12ی حوزه‌یرانی 2023 په‌رله‌مانی عێراق به زۆرینه‌ی ده‌نگ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵانی 2023 و 2024 و 2025ی په‌سه‌ندكرد و دوای په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن سه‌رۆككۆمار و بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی عێراقی ده‌ست به جێبه‌جێكردنی ده‌كرێت.