جه‌مال كۆچه‌ر: هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندییه‌كانی به‌رامبه‌ر به دۆسییه‌ی نه‌وت جێبه‌جێكردووه

K24 - هەولێر:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی به‌رامبه‌ر به دۆسیه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر به حكومه‌تی عێراق جێبه‌جێ كردووه، ده‌شڵێت، ئه‌و ماددانه‌ی یاسای بوودجه‌ی فیدڕاڵی كه له‌لایه‌ن دادگاوه راگیراون، په‌یوه‌ندییان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 12ـی ته‌ممووزی 2023) جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 سه‌باره‌ت به راگرتنی ژماره‌یه‌ك بڕگه و مادده‌ی یاسای بوودجه‌ی فیدڕاڵی له‌لایه‌ن دادگای فیدڕاڵییه‌وه، گوتی، ئه‌و بڕیاره هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه نیییه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌یان تایبه‌تن به حه‌شدی شه‌عبی و دروستكردنی سنوودقێك بۆ خانه‌واده‌ی كوژراوه‌كانیان و هاوكات له‌گه‌ڵ بڕینی بڕه پاره‌یه‌ك له پله تایبه‌ته‌كان و تایبه‌ت به‌و كه‌سانه‌ی پۆسته‌كان به وه‌كاله‌ت به‌ڕیوه‌ده‌به‌ن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ده‌بوو محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له كۆی 12 تانه‌یه‌ی له یاسای بوودجه‌ی داوه، تانه‌ی له مادده‌ی 13 و 14ـی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان بدابووایه، گوتیشی، تانهتدانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق مه‌ترسیداره و هه‌موو كات رێككه‌وتنه‌كان ده‌خاته به‌ر مه‌ترسی و پرسیاری جیددی هه‌ڵده‌گرێت.
جه‌مال كۆچه‌ر نیگه‌رانی خۆیشی به‌رانبه‌ر به بێده‌نگی و تانهلێنهدانی سوودانی سه‌باره‌ت به‌و ماددانه‌ی په‌یوه‌ندییان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه، ده‌ربڕی و گوتی، باشتر وایه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان فشار دروست بكه‌ن و پرسیار له سوودانی بكه‌ن و راشكاوانه پێی بڵێن كه بۆچی تانه‌ی له مادده‌كانی په‌یوه‌ست به هه‌رێمی كوردستان نه‌داوه، له كاتێكدا رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كردووه و ده‌بوو پێوه‌ی پابه‌ند بێت و ده‌بێت بۆیان روونبكاته‌وه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی روونیشیكرده‌وه، سوودانی هه‌ر لایه‌نێك ده‌توانن تاوه‌كو ساڵێكی دیكه‌یش له دادگای فیدڕاڵی تانه له مادده و بڕگه یاساییه‌كان بدات.
جه‌مال كۆچه‌ر جه‌ختیشكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پابه‌ندییه‌كی جێبه‌جێ كردووه، به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی نه‌وت، كه یان سۆمۆ له رێگه‌ی توركیا ده‌ینێرێته ده‌ره‌وه یانیش بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ناوخۆیی به‌كاری ده‌هێنێت، بۆیه پاساو نه‌ماوه بوودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه ره‌وانه نه‌كرێت.