سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: ئایندە گەشە و کاروانی چاکسازی و ئاوەدانی ناوەستێت

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سوپاسی خەڵکی کوردستان دەکات و رایگەیاند، ئایندە گەشە و کاروانی چاکسازی و ئاوەدانی ناوەستێت.

رۆژی (13ـی تەمموزی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە تویتەر بڵاویکردەوە، "سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی لەم چوار ساڵەی رابردوودا، لەپێناو کوردستانێکی بەهێزتر و ئاوەدانتر پاڵپشتمان بوون".

لە پەیامەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانیدا هاتووە، "سوپاسی تایبەتیشم بۆ خەڵکی خۆڕاگری کوردستان. ئایندە گەشە و کاروانی چاکسازی و ئاوەدانی ناوەستێت".