چوار هاووڵاتیی لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی دهۆک - موسڵ گیانیان لەدەستدا

دیمەنێکی دوای رووداوە هاتووچۆوەکە | وێنە: وەعد عەبدولرەحمان - کوردستان24
دیمەنێکی دوای رووداوە هاتووچۆوەکە | وێنە: وەعد عەبدولرەحمان - کوردستان24

K24 - هەولێر

لە ئەنجامی رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لەسەر رێگەی نێوان  پارێزگای دهۆک و موسڵ، چوار ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە 15ـی تەممووزی 2023، رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لەسەر رێگەی باعەدرێ - بەدریک؛ لە سنووری نێوان پارێزگای دهۆک و موسڵ روویدا و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا. 

ئازاد تەها، گوتەبێژی گشتیی هاتووچۆی پۆلیسی دهۆک لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، ئەو هەر چوار هاووڵاتییەی گیانیان لەدەستداوە ئەندامی یەک خێزانن؛ دوو پیاو، ژن و منداڵێکن. 

وەکو ئەوەی گوتەبێژی گشتیی هاتووچۆی دهۆک لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا باسی کردووە، رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی جۆری (کیا ریۆ) و بارهەڵگرێک روویداوە. ئەوەشی خستووەتەڕوو، رووداوەکە ناکەوێتە سەر بە سنووری پارێزگای دهۆک. 

 

 

مەسعود وەرمێلی، پەیامنێری کوردستان24 لە بەردەم پزیشکی دادی دهۆک رایگەیاند، تەرمی هەر چوار هاووڵاتییەکەی رووداوەکەی هاتووچۆ هێندراونەتە پزیشکی داد. گوتیشی، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە، هاووڵاتییانی کوردی رۆژئاوای کوردستان بوون  و ماوەی حەوت ساڵ بوو لە کەمپێکی سنووری پارێزگای سلێمانی نیشتەجێبوون.

ئەیاز، هاوڕێی نزیکی حازم (شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە کە گیانی لەدەستداوە) بە پەیامنێری کوردستان24ـی گوت، ئەو چوار کەسە بۆ بەشداریکردن لە پرسەی کەسێک کە پێش جەژنی قوربان بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدابوو، دەچوونە زاخۆ.

وەکو ئەوەی ئەیاز باسی کرد، حازم (شۆفێرەکە) لەگەڵ باوک، داپیر و منداڵێکی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بووە و ئەو رێگەیەی رووداوە هاتووچۆوەکەی لێی روویداوە بە "رێگەی مەرگ" ناسراوە و "زۆر مەترسیدارە."

ئەم رووداوە لە کاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممە 13ـی تەممووزی 2023، لە ئەنجامی رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە نزیک تونێلی زاخۆ، لە نێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت، کەسێک گیانی لەدەستدا و زیاتر لە 30 کەسی دیکەش برینداربوون.  

 

دیمەنێکی دوای رووداوە هاتووچۆوەکە
دیمەنێکی دوای رووداوە هاتووچۆوەکە

 

دیمەنێکی دوای رووداوە هاتووچۆوەکە
دیمەنێکی دوای رووداوە هاتووچۆوەکە | وێنە: وەعد عەبدولرەحمان - کوردستان24

 

دیمەنێکی دوای رووداوە هاتووچۆوەکە
دیمەنێکی دوای رووداوە هاتووچۆوەکە | وێنە: وەعد عەبدولرەحمان - کوردستان24

 

دیمەنێکی دوای رووداوە هاتووچۆوەکە
دیمەنێکی دوای رووداوە هاتووچۆوەکە | وێنە: وەعد عەبدولرەحمان - کوردستان24