به وێنه.. 7 شكشتی گه‌وره‌ی ریال مه‌درید له 6 ساڵی رابردوو
رۆژنامه‌ی ماركای نزیك له یانه‌ی شایانه، به وێنه حه‌وت شكستی گه‌وره و مێژووی ریال مه‌دریدی له 6 ساڵی رابردوو خستۆته ڕوو، كه تێیدا تامه‌زرۆییه‌كی زۆری بۆ گواستنه‌وه‌یان هه‌بووه، به‌ڵام شكستی هێناوه، ته‌نانه‌ت زۆرجار یانه‌مه‌درییه‌كه نزیكبووه له گواستنه‌وه‌یان، به‌ڵام شكست بۆته به‌شیان.
1ـ فرانك ریبێری: ئه‌م یاریزانه له 2007 له یانه‌ی مارسیلیاوه په‌یوه‌ندی به بایرن میونشن كرد، له وه‌رزی 2009 ـ 2010 ئاستبه‌رزی ئه‌م یاریزانه جیهانی سه‌رسام كرد، بۆیه ریال مه‌درید هاوشان له‌گه‌ڵ چه‌ندان یانه‌ی دیكه راكابه‌ری و كۆششێكی زۆریان بۆ كڕینی ده‌كرد، به‌ڵام بایرن به به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی بۆ 100 ملیۆن یۆرۆ پاشكشه‌ی به هه‌موو یانه‌كان كرد، كاتێكیش مۆرینهۆ هاته ریال مه‌درید دیسان هه‌وڵێكی زۆریان بۆ كڕینی ربێری دا، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كان به‌شكست كۆتایی هات.
2ـ سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ: كاتێك ئه‌م یاریزانه یاریی بۆ یانه دراوسێیه‌كه‌یان ده‌كرد كه ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بوو، سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید فلۆرێنتینیۆ پێرێز خواستێكی گه‌وره‌ی بۆ كڕینی هه‌بوو، كاتێكیش ئه‌گوێرۆ له 2011 به‌ره‌و مانچێسته‌ر سیتی كۆچی كرد، دیسان پێرێز چاوی له‌سه‌ر هه‌ڵنه‌گرت و هه‌موو شتێكی بۆ كڕینی كرد، به‌ڵام هه‌ر به خه‌ونه‌كه‌ی نه‌گه‌یشت، له 2012 ئه‌م یاریزانه هاته سانتیاگۆ بێرنابیۆ، به‌ڵام به درێسی ریال نا، به‌ڵكوو درێسی به‌رگشینه‌كانی مان سیتی پۆشی بوو، كاتێك له چامپیۆنز لیگ رووبه‌ڕووی ریال مه‌درید وه‌ستایه‌وه.
3ـ رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی: ئه‌م هێرشبه‌ره پۆڵه‌نداییه له مێژه راداره‌كانی ریال مه‌دریدی له‌سه‌ره، له 2013 له چامپیۆنز لیگ لیڤا كاتێك له دۆرتمۆند بوو 4 جار تۆڕی ریال مه‌دریدی هه‌ژاند، راسته‌وخۆ دوای یارییه‌كه پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید سوێندی خوارد ئه‌م یاریزانه له چنگی دۆرتمۆند ده‌ربێنێت، به‌ڵام دواتر قسه‌كه‌ی پێرێز هاته‌جێ له چنگی زه‌رده‌واڵه‌كان هاته ده‌ر، به‌ڵام به ئاراسته‌ی بایرن میونشن چوو، هه‌ڵبه‌ت خه‌ونی سه‌رۆكه بازرگانه‌كه‌ی ریال مه‌دریدیش مایه‌پووچ مایه‌وه و دیسان له ده‌ستخستنی ئه‌م یاریزانه بێبه‌ش بوو.
4ـ لویس سوارێز: سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید له دوای مۆندیالی 2014ـی برازیل گفتووگۆیه‌كانی بۆ كڕینی سوارێز چڕ كرده‌وه، به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌م یاریزانه گه‌یشتبوونه‌ته رێككه‌وتن، به‌ڵام دواجار هه‌موو شتێك به پێچه‌وانه بۆ یانه‌ی شایانه شكایه‌وه، سوارێز خواستی خۆی بۆ یاریكردن له بارسێلۆنا ئاشكرا كرد و بڕیاریدا له پاڵ مێسی جه‌نگێكی نوێ به‌رپا بكات.
5ـ نێیمار دا سیلڤا: له 2011 هه‌موو لایه‌ك وایانزانی نێیمار به فه‌رمی بۆته یاریزانی ریال مه‌درید، به‌ڵام ئه‌م یاریزانه له شوێنی خۆی كه یانه‌ی سانتۆس بوو مایه‌وه، دواتر له 2013 جه‌نگێكی گه‌وره له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی نێیمار له نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید ده‌ستی پێكرد، هه‌ردوولا هه‌وڵی خۆیاندا، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی فلۆرێنتینۆ به‌هۆی خه‌ونی نێیمار له پاڵ مێسی شكستی هێنا.
6ـ داڤید دی خیا: چیرۆكی ئه‌م گۆڵپارێزه له هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێشووتر، بۆ ریال مه‌درید به ئازارتر بوو، له دواساته‌كانی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی 2015 یانه مه‌درییه‌كه له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد له‌سه‌ر كڕینی دی خیا رێككه‌وت، به‌ڵام به‌هۆی دره‌نگ گه‌یشتنی فاكس و كۆپییه‌ك له نووسراوه‌كه بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا، گرێبه‌س و هاتنه‌كه‌ی دی خیا بۆ مه‌درید هه‌ڵوه‌شایه‌وه، ئه‌مه‌ش یه‌كێك بوو له گه‌وره‌ترین شكسته شۆكهێنه‌ره‌كانی ریال مه‌درید.
7ـ ئاندرێ گۆمێز: ئه‌م ناوه‌ڕاستكار پورتوگالییه نوێترین چیرۆكی خه‌ماوی فلۆرێنتینۆ پیرێز بوو، كه له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی ریال مه‌دریدی ڕه‌ت كرده‌وه و له یانه‌ی ڤالێنسیاوه بۆ بارسێلۆنای ركابه‌ر و سه‌رسه‌ختی ریال مه‌درید گواسترایه‌وه.