ئەمشەو لە شاشە گەورەکە یاری نێوان هەولێر و قوە جەوییە ببینن

یانەی هەولێر
یانەی هەولێر

K24 – هەولێر

ئەمشەو یاری کۆتایی جامی پاڵەوانیەتی عێراق لەنێوان یانەی هەولێر و قوە جەوییە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت، لە باغی شاری هەولێریش شاشەیەکەی گەورە دانراوە بۆ ئەوەی هاندەران بتوانن لە رێگەی ئەو شاشەوە یارییەکە ببینن.

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لە پێناو هاندانى زیاترى یانە خۆشەویستەکەى شارەکەمان و بۆ بینیى راستەوخۆی یارى کۆتایی جامی پاڵەوانیەتی عێراق لە نێوان (هەولێر و قوەی جەوی) کاتژمێر 8:00ـی شەو لە باغی شار و بەردەم قاوەخانەی مەچکۆ، شاشەیەکى گەورە بۆ گواستنەوە یارییەکە دانراوە و هەموومان لەوێ دەبین بۆ هاندانى یانەى هەولێرى دایک و یانە خۆشەویستەکەی شارەکەمان.