وەزارەتی تەندروستی لەبارەی بەکارهێنانی چپسی نایترۆجینی هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

K24 – هەولێر:

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، بەکارهێنانی چپسی نایترۆجینی بە بەکارهێنانی گاز و شلەی نایترۆجین لەلایەن منداڵانەوە قادەغەکراوە و رێگەپێدراو نییە.

ئەمڕۆ شەممە (5ـی ئابی 2023)، لە میانەی راگەیاندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، بەکارھێنانی چپسی نایتروجینی بە بەکارھێنانی گاز و شلەی نایترۆجین و بوونی دووکەڵێکی سارد لەناو دەم لەکاتی خواردنی بەتایبەتی لەلایەن منداڵان قەدەغەکراوە و ڕێگەپێدراو نییە.

وەزارەتی تەندروستی روونیکردەوە، ئەم چپسی نایترۆجینە مەترسی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ هەیە نابێت هیچ مارکێتێک یان ساردەمەنیەک بەکاری بهێنێت، بەپێچەوانەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنی هەرشوێنێک دەگیرێتەبەر.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاووڵاتیان لەکاتی تێبینی کردنی ئەم گازە لە چپس و خواردنی منداڵان دەتوانن پەیوەندی بە هێڵە گەرمەکانی تیمەکانی چاودێری بازاڕ بکەن.

س
د