سعوودیە رێککەوتنێکی بۆ کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان واژۆکرد

رێککەوتنی نێوان سعوودیە و تورکیا
رێککەوتنی نێوان سعوودیە و تورکیا

K24 - هەولێر

سعوودیە لەگەڵ کۆمپانیای بایکاری تورکی رێککەوتنێکی بۆ دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان واژۆ کرد، کە بەگەورەترین رێککەوتنی بەرگری هەژماردەکرێت.

کۆمپانیای پیشەسازی سەربازی سعوودیە رایگەیاند، سعوودیە لەگەڵ کۆمپانیای بایکاری تەکنەلۆژیای تورکی رێککەوتنێکی واژۆکرد بۆ دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ وڵاتەکەی.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو رێککەوتنە هاوکاری پیشەسازی بەرگری نیشتیمانی دەکات و تواناکانی ناوخۆمان بەرز دەکاتەوە.

لەمانگی تەمووزدا سعوودیە رێککەوتنێکی لەگەڵ تورکیا کرد، بۆ کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، کە بەگەورەترین رێککەوتنی بەرگری هەژماردەکرێت لە مێژووی تورکیا.

ماوەی چەند ساڵێک بوو سعوودیە و تورکیا بەهۆ کوژرانی رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی نێوانیان ئاڵۆز بوو، کە لەساڵی 2018، ئەو رۆژنامەنووسە لەناو قونسڵیەی سعوودیە لە تورکیا کوژرا.

ئەردۆغان لە رۆژانی 17-19ـی ته‌مموز، سەردانی سعوودیە، قەتەر و ئیمارات ده‌كات، لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتانەدا چاو بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان ده‌خشێننه‌وه‌ و تاووتوێی هەوڵەکان بۆ پێشخستنی هاریکاری لە کەرتە جۆراوجۆرەکان بەتایبەتی ئابووریی و پڕۆژەکانی بواری وەبەرهێنان، ده‌كرێت، جیا له‌ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی بابه‌ته‌ ناوچه‌یی و جیهانییه‌كان.