ئەردۆغان بەرەو سعوودیە بەڕێکەوت
K24 - هەولێر:
سەرۆكکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە سەردانێکی فەرمی بەرەو سعوودیە بەڕێکەوت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئه‌ردۆغان لەو سەردانەیدا، هەریەک لە ئامینە ئەردۆغان هاوسەری، هاکان فیدان وەزیری دەرەوە، ئەلپارسان بایراکتار وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان، یه‌شار گولەر وەزیری بەرگریی، مەهمەت فاتیح کاجر وەزیری پیشەسازیی و تەکنەلۆژیا، عومەر پۆڵات وەزیری بازرگانی، فەخرەددین ئاڵتون سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار و ژمارەیەک لە بەرپرسان یاوەرین.
ئەردۆغان لە رۆژانی 17-19ـی ته‌مموز، سەردانی سعوودیە، قەتەر و ئیمارات ده‌كات، لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتانەدا چاو بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان ده‌خشێننه‌وه و تاووتوێی هەوڵەکان بۆ پێشخستنی هاریکاری لە کەرتە جۆراوجۆرەکان بەتایبەتی ئابووریی و پڕۆژەکانی بواری وەبەرهێنان، ده‌كرێت، جیا له گفتوگۆكردن له‌باره‌ی بابه‌ته ناوچه‌یی و جیهانییه‌كان.
دوای ئه‌و سه‌ردانانه، رۆژی 20ـی ته‌مموز به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ئاشتی و ئازادییه‌وه، ئه‌ردۆغان سه‌ردانی كۆماری قوبرسی توركی باكوور ده‌كات. ( هه‌روه‌ك سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ئاماژه‌ی بۆكردووه).
دوای ئەوەی لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنه‌كانی توركیا، کە لە (14ـی ئایاری 2023)، بەڕێوەچوو، هه‌ریه‌ك كه‌مال كڵچدار ئۆغڵو و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان نەیانتوانی دەنگی نیوەی زیاتری دەنگدەران بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بەدەستبهێنن، بۆیە بۆ یەکلاییکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی تورکیا بۆ پێنج ساڵی داهاتوو، کەوتە گەڕی دووەم کە ئەمەش بووە یەکەم هەڵبژاردن لە مێژووی دروستبوونی کۆماری تورکیا بۆ یەکلاییکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی توركیا، پەنا بۆ گەڕی دووەمی هەڵبژاردن ببرێت و ئه‌ردۆغان له گه‌ڕی دووه‌م زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا و بووه‌وه سه‌رۆككۆماری ئه‌و وڵاته.