ئێران: پاراستنی ئاسایشی كه‌نداو به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كرێت
K24 – هەولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته پاراستنی ئاسایشی كه‌نداو و ده‌ریای عومان، له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه بێت، كه له‌نێوان وڵاتانی دراوسێدا هه‌یه. ده‌شڵێت: " رۆڵی سوپای پاسداران بۆ پاراستنی گه‌لانی ناوچه‌كه مێژووییه".
ناسر كه‌نعانی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، وڵاتانی ناوچه‌كه توانای دابینكردنی ئاسایشی ده‌ریاوانی كه‌نداویان هه‌یه، بێ ئه‌وه‌ی وڵاتانی بیانی ده‌ستوه‌ردان له‌مباره‌یه‌وه بكه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هێزێكی زۆری هێناوه‌ته ناوچه‌كه.
ئه‌و گوته‌بێژه راشیگه‌یاند، رۆڵی سوپای پاسداران بۆ پاراستنی گه‌لانی ناوچه‌كه مێژووییه و كه‌س ناتوانێ خۆی لێ بێ‌ئاگا بكات.
كه‌نعانی روونیشیكرده‌وه، ئێران هیچ هه وڵێکی له بواری دیپلۆماسیدا بۆ گه ڕانه وه ی هه موو لایه نه‌کان بۆ رێککه‌وتنی ئه‌تۆمی به ده‌ست نه‌هێناوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، مافی ئێرانه وه‌به‌رهێنان له كێڵگه‌ی نه‌وتی (ئارش)ـی هاوسنوور له‌گه‌ڵ كوه‌یت بكات، له‌مباره‌یه‌وه ئاماده‌ین دوور له گوتاری میدیا، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كوه‌یت بكه‌ین.
پێشتریش یەکەی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمه‌ریکا رایگەیاند، سێ هەزار سەربازی ئەمه‌ریکی گەیشتوونەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەشتییەکی دەریاییش لە دەریای سووردا جێگیرکراوە.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، کەشتییەکە جۆری کارتەر هۆڵە و توانای هەڵگرتنی 20 فڕۆکەی جەنگی هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، زیادکردنی سەربازانی ئەمه‌ریکی لە ناوچەکەدا بەشێکە لە پلانی پنتاگۆن بۆ بەهێزکردنی توانای ئاسمانی و دەریایی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.