وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی 6 تیرۆرستی داعشی لە مووسڵ راگەیاند
K24 – هەولێر:
ئاژانسی هه‌واڵگری تایبه‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ستگیركردنی شەش تیرۆریستی داعشی له مووسڵ راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاژانسی هه‌واڵگری تایبه‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه داوه، له‌سه‌ر راسپارده‌ی وه‌زیری ناوخۆ مه‌فره‌زه‌كانی ئاژانسه‌كه‌یان له پارێزگای نه‌ینه‌وا شەش تیرۆریستیان ده‌ستگیركرد، كه به‌گوێره‌ی مادده‌ی شەشی تیرۆر له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراون.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ده‌ستگیركراوان سه‌ر به دیوانی جوند، سه‌ربازگه‌كانی ئه‌بی جه‌عفه‌ر ئه‌لئه‌نساری، سه‌ربازیی كه‌رتی عومه‌ر فاروق و دادگای شه‌ری موسڵی سه‌ر به رێكخراوی داعشن.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه جه‌ختی لەوە كردووه‌ته‌وه، ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ستگیركردنی ئه‌و تیرۆریستانه له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری هه‌واڵگری ورد بووه، كه له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه به‌ده‌ست ئاژانسه‌كه‌یان گه‌یشتووه.
به‌گوته‌ی ئاژانسه‌كه، ده‌ستگیركراوان دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه ره‌وانه‌ی به‌رده‌م دادگا ده‌كرێن، داواشی له هاووڵاتییان كرد له ئه‌گه‌ری بوونی هه‌ر زانیارییه‌ك له‌باره‌ی تیرۆریستان، هێزه‌كانیان له‌رێگه‌ی هێڵی گه‌رمی 144 ئاگادار بكه‌نه‌وه.
له نیسانی 2010 ئەبو عومەر بەغدادی و مەسڕی لەهێرشێکی هاوبەشی هێزەکانی ئەمه‌ریکا و عێراقدا کوژران و ئەبوبەکر ئەلبەغدادی بووە سەرۆکی نوێی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق.
له نیسانی 2013 بەغدادی رایگەیاند، گروپەکەی بۆ دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام(داعش) گۆڕیوە، ئەوەش لەدوای ئەوە هات کە جەبهەتولنوسرەی لەخۆگرت، کە بە بەرەی نوسرە ناسرابوو و سەربە ئه‌لقاعیدە بوون.
له کانوونی یەکەمی 2014 داعش کۆنترۆڵی رەقەی سووریای کرد و وەکو پایتەختی دەوڵەتەکەی رایگەیاند.
له شوباتی 2014 ئەلقاعیدە پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ داعش پچڕاند، لەدوای ئەوەی پێکدادانی ناوخۆیی لەنێوان بەرەی نوسرە و داعش روویدا.
له حوزەیرانی 2014 لەیەکێک لە هێرشە گەورەکانی داعشدا، ئەو رێکخراوە کۆنترۆڵی مووسڵ و تکریتی کرد.