فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە پێنجوێن ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج
K24 – سلێمانی:
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەسەر رێگەی پێنجوێن ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان سێ کەس لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا گیانیان لەدەستداوە.
پەیامنێری کوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەسەر رێگەی پێنجوێن، ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج کە سێ کەسی تێدابووە و لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلەکە سووتا و هەرسێ سەرنشینەکەشی گیانیان لەدەستداوە.
لەلایەن خۆیەوە، هێمن ئیبراهیم، بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلە لە سلێمانییەوە بەڕێوەبووە بۆ پێنجوێن و گومان دەکرێت کە هەر سێ کەسەکە چەکداری پەکەکە بن.