وه‌رزى نوێى کوردستان 24 ده‌ست پێده‌کات
K24 - هەولێر:
دامه‌زراوه‌ى راگه‌یاندن و توێژینه‌وه‌ى کوردستان 24، به کۆمه‌ڵێک پڕۆژه و به‌رنامه‌ى تازه ده‌ست به وه‌رزى نوێى کارکردنى ده‌کات.
محه‌مه‌د حاجى که‌ریم -جێگری به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى، به ماڵپه‌ڕى کوردستان 24 ى راگه‌یاند "هه‌فته‌ى داهاتوو کوردستان 24 به کۆمه‌ڵێک به‌رنامه و نێوه‌ڕۆکێکى جیاوازتر پێده‌نێته قۆناخێکى نوێى کارکردن".
ئه‌و، زیاتر وتى "هه‌وڵمانداوه له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌کانه‌وه، له رووى نێوه‌ڕۆکى به‌رنامه‌کانمان، ته‌کنیک و گرافیک و بوڵته‌نه‌کانى هه‌واڵ، کاره‌کانمان پتر پێشبخه‌ین و تێکه‌ڵى خواستى بینه‌ر و بیسه‌رانى که‌ناڵه‌کانمان بکه‌ین. له‌م وه‌رزه‌دا چه‌ند به‌رنامه‌یه‌کى سیاسیى و کولتوورى نوێ و جیاوازمان ده‌بێت. بۆ یه‌که‌مین جاریش کۆمه‌ڵێک بێژه‌ر و پێشکه‌شکارى به توانا و ناسراوى کوردستان، له سه‌ر شاشه‌ى کوردستان 24 ده‌رده‌که‌ون".
محه‌مه‌د حاجى که‌ریم ده‌ڵێت "کوردستان 24 له وه‌رزى نوێ‌دا هه‌وڵده‌دات زیاتر له‌گه‌ڵ رووداو و گۆڕانکارییه ناوخۆیى و ناوچه‌یى و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بڕوات و رووماڵ و به‌دواداچوونه رۆژنامه‌ڤانیه‌کانى بۆ پرسه جیاجیاکانى سه‌رتاسه‌رى کوردستان و وڵاتانى دیکه‌ى دونیا فراوان ده‌کات، کاریش بۆ ئه‌وه ده‌کات به‌وپه‌ڕى خێرایى هه‌واڵ و زانیارى بۆ بینه‌ر و بیسه‌رانى بگوازێته‌وه. هه‌روه‌ها توڕى په‌یامنێرانى له شار و شارۆچکه‌کانى کوردستان و وڵاتانى ده‌روروبه‌ر و ئه‌وروپا و ئه‌مریکا فراوانتر ده‌کات، بۆ له‌مه‌ودواش چه‌ندین رۆژنامه‌ڤانى به‌نێوبانگى کوردستانى و جیهانی وه‌ک په‌یامنێر و شرۆڤه‌کار، له‌گه‌ڵ کوردستان 24 کار ده‌که‌ن.
دامه‌زراوه‌ى راگه‌یاندن و توێژینه‌وه‌ى کوردستان 24، له ته‌له‌ڤزیۆن و رادیۆ و ماڵپه‌ڕ پێکدێت، که به هاوکارى و پشتیوانى که‌ناڵى فرانس 24 دامه‌زراوه، رۆژى 2015/10/31 ده‌ستى به په‌خشکرد و له ماوه‌ى هه‌شت مانگى رابردوودا هه‌وڵى داوه که‌ناڵێکى کوردستانى بێ و پیشه‌ییانه و به پێى ستاندارده جیهانییه‌کانى رۆژنامه‌ڤانى کار بکات.
کوردستان 24 ئۆفیسى سه‌ره‌کى له هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى کوردستانه، له شاره‌کانى دیکه‌ى هه‌رێمى کوردستان و باکوور و رۆژئاواى کوردستان و عێڕاق و تورکیا و ئه‌وروپا و ئه‌مریکا و رووسیا نووسینگه‌ى هه‌یه. تا ئێستاش چه‌ندین جار کوردستان 24 بووه‌ته سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌کى هه‌واڵ و زانیارى دامه‌زراوه میدیاییه جیهانییه‌کان.
جگه له رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنى کوردستان 24، ماڵپه‌ڕى کوردستان 24، به زمانه‌کانى (کوردى "سۆرانى، کرمانجى"، عه‌ره‌بى، ئینگلیزى و تورکى) هه‌واڵ و به‌دواداچوونه‌کانى بڵاوده‌کاته‌وه.