زێلێنسکی: بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکەین

ڤلۆدیمێر زێلێنسکی
ڤلۆدیمێر زێلێنسکی

K24 - هەولێر

سەرۆکی ئۆکرانیا، ڤلۆدیمێر زێلێنسکی رایگەیاند، وڵاتەکەی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.

سەرۆکی ئۆکرانیا، ڤلۆدیمێر زێلێنسکی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا جەختی لە گرنگی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردەوە بۆ بەرگریکردن لە وڵاتەکەی لە دژی هێرشەکانی رووسیا.

گوتیشی: فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، چاوی پاراستنی هێڵی رووبەرووبونەوەکانە، بەهۆی ئەو فڕۆکانەوە پێویست ناکات سەربازەکان چیدیکە ژیانی خۆیان بکەنە قوربانی.

هەروەها ئاماژەی بە گرنگی گەیاندنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرد لەلایەن هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانەوە.

زێلێنسکی راشیگەیاند، "لە هەموو لیوایەکانی جەنگدا، سەربازەکان سەرەتا پرسیار دەربارەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و جەنگی ئەلیکترۆنی و بەرگری ئاسمانی سەربازی دەکەن".

کیێڤ چەندین هێرشی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامداوە وەک بەشێک لە هێرشەکانی بۆ گرتنەوەی خاکەکەی.