لە سنوورەکانی تورکیا و ئێران بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو چاودێری کۆچبەران دەکرێت

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - ئەنقەرە

بە مەبەستی رێگریکردن لەگەڵ کۆچبەرانی نایاسایی، لە سنوورەکانی تورکیا و ئێران بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو چاودێری کۆچبەران دەکرێت.

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی سنووری تورکیا بە بەکارهێنانی ئامێری پێشکەوتووی ئەلیکترۆنی و کامێرای گەرمی و هەستیار  و سیستەمی راداری زەمینی رێگری لە هاتووچۆی نایاسایی دەکەن.

دوای ئەوەی وەزیری بەرگری تورکیا لە 13ی ئابدا رایگەیاند، "بە درێژایی 376 کیلۆمەتر دیواری سنوورەکانمانیان لەگەڵ ئێران بە سیستەمی نوێ کۆنترۆڵ دەکەین، کە تا ئێستا 341 کیلۆمەتریان تەواو کردووە، تا کۆتایی ساڵی 2023 بە گشتتی تەواو و دەبێت بە شێوەیەک چیتر پەڕینەوە لەسەر سنوورەکان زۆر ئەستەستم بێت، هیچ کۆچبەرێک نەتوانێت بە نایاسایی سنوورەکان ببەزێنێت".

یاشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا دەڵێت: "ئەو دیوارانەی لەسەر سنوور لەگەڵ ئێران دروستمان کردون، بەرزیەکەی 4 مەترە، لەسەرووی دیوارەکانیش تەلی دڕکاویش بە بەرزی 1.5 مەترهەیە".

هەروها وەزیری بەرگری تورکیا ئاماژەی بەوەشدا: "ناتوانین بە دڵنیایی بڵین کە هیچ کەسێک ناتوانێت بپەڕێتەوە، بەڵام بەم کارەمان دەتوانین رێژەی دەرباز بوونی کۆچبەران کەم بکەینەوە".

وەزیری بەرگری تورکیا باسی لەوەشکردوە، هەرکەسێک ئەو دیوارانە ببڕێت رووبەڕووی هێزەکانی جەندرمە و پولیس دەبێتەوە. جەختیش دەکاتەوە سیستمی بەرگری وڵاتەکەیان لە باشترینەکانی جیهانە.